دادگای باڵای فیدڕاڵی، بۆ 12ـیه‌مین جار له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه، چاوه‌ڕان ده‌كرێت، دادگا بڕیار كۆتایی له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه بدات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی شوبات 2024، دادگای باڵای فیدراڵی، له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه. 11 جار دادگا له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایه كۆبووه‌ته‌وه بڕیاری له‌باره‌وه نه‌دا.
سكاڵاكه له‌لایه‌ن زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و نه‌جیب شه‌معوون، سه‌رۆكی فركسیۆنی رافیده‌یه‌ن له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی تۆمار كراون، له‌سه‌ر ماده‌كانی (1,9,15,22,36) له یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان تۆمار كراون. ماده‌كانیش تایبه‌ت به سیسته‌می بازنه‌یی، كورسی كۆتاكان، تۆماری ده‌نگدان.
پێكهاته‌كان زانیاریان به ده‌ست گه‌یشتووه، ئه‌مڕۆ دادگا بڕیار كۆتایی له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه ده‌دات، هه‌ر بۆیه‌ش دوێنێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ شاندێكی یونامی و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆ بوونه‌وه و رایانگه‌یاند، ئه‌وان هه‌موو كارێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
وەڵام بدەوه