Kurdistan Press - پرۆژەیاسای ھەموارکردنی بوودجە دەچێتە پەرلەمان پرۆژەیاسای ھەموارکردنی بوودجە دەچێتە پەرلەمان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پرۆژەیاسای ھەموارکردنی بوودجە دەچێتە پەرلەمان

 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ی شوبات، موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عێراق رای گەیاندووە: ”لێژنە تایبەتمەندەكان لە 10ی مانگی 1ی 2024ەوە دەستیان بە پێداچوونەوە و هەمواركردنەوەی رەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی كردووە كە پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو پێشكەشی پەرلەمان بكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە كە پێشكەشكردنی پرۆژەیاساكە بە پەرلەمان زۆر دواكەوتووە، بەڵام ”پێشبینی دەكرێت لە سەرەتای مانگی 3ی داهاتوو بڕیار لەسەر هەمواركردنەوەكە بدرێت، چونكە دواخستنی كاریگەری لەسەر دۆخی گشتیی عێراق دەبێت، نەك هەر تەنیا هەرێمی كوردستان، لەبەر ئەوەی زۆر لە كاروبارەكان پەیوەندییان بەو ژمارە راستەقینانەوە هەیە كە لە بودجەدا بڕیاریان لێ دەدرێت، بۆیە زەروورە بە خێراترین كات ئەم بڕیارانە بدرێن.“

هەروەك گوتوویەتی: ”گەلی كورد پێویستی بەوەیە بە خێراترین كات بڕیار لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بدرێت و شایانی ئەوەشە.

جێگەی باسە حكوومەتی فیدراڵی لە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتیی 2023ی عێراقدا بە پاساوی خەرجیی فعلی، ئامادە نەبوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و بەم هۆیەشەوە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەو ساڵەدا مووچەكانیان دواكەوت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه