ئەمریکا بڕیاری کۆتایی داوە، هیچ دانوستاندنێك لەگەڵ عێراقدا ناكات
ئەمڕۆ یەكشەممە بەرپرسێكی ئەمریكی كە تازە لە بەغدای پایتەختی عێراقی فیدراڵ گەڕاوەتەوە بۆ واشنتۆن، دووپاتی كردەوە كە بە هیچ شێوەیەك دانوستاندن لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا ناكەن.
بەرپرسە ئەمریكییەكە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، بە ماڵپەڕی (964)ی عێراقی راگەیاندووە كە ئەمریكا هیچ دانوستاندنێك لەگەڵ عێراقدا ناكات لەبارەی كێشانەوەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە عێراق، بەڵكو ئەوەی هەیە وتوێژە دلەبارەی پێشخستن و پەرەپێدانی هاریكاریی ئەمنیی لە نێوان ئەمریكا و عێراقدا.
بەرپرسەكە ئەوەشی وتووە كە وتویژی گەرم لە نێوان پنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوەدا هەیە لەبارەی هێرشەكانی ئەم دواییەی لە عێراق و سووریا كرانە سەر هێزەكانی ئەمریكا، دەشڵێ هەردوو وەزارەتەكە، لیستێكیان بۆ كردنە ئامانجی میلیشیاكان دیاری كرد و جێبەجێ كران.
وەڵام بدەوه