Kurdistan Press - دادگا بڕیاری کۆتایی درا لەبارەی حیزبەکەی حەلبووسی دادگا بڕیاری کۆتایی درا لەبارەی حیزبەکەی حەلبووسی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگا بڕیاری کۆتایی درا لەبارەی حیزبەکەی حەلبووسی

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، ئەو سکاڵایەی ڕەت كردەوە كە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی تەقه‌دوم به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حەلبوسی بەرز كرابووەوە.

دەستەی دادوەریی تێهەڵچوونەوە لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق لەمبارەیەوە بەیاننامەیەكی دەركردووە و تیایدا رای گەیاندووە كە ئەو سكاڵایەی پێشكەش كراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی تەقەدوم، هیچ بنەمایەكی تێدا نییە كە ببێتە هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی پارتەكە.

جێی باسە كۆتایی ساڵی رابردوو، بەشی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، سکاڵایەکی یاسایی پێشکەش کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی تەقه‌دوم به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حەلبووسی سەرۆكی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق.

لە سكاڵاكەدا هاتبوو كە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای (BGR)ی ئەمریکی کردووە و گوایە پارەی بۆ كۆمپانیاكە ناردووە بەبێ ئاگاداری و رەزامەندی فەرمانگەی کاروباری پارت و رێکخراوە سیاسییەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه