Kurdistan Press - سوودانی چی وت لەبارەی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا سوودانی چی وت لەبارەی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی چی وت لەبارەی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، ئەو ھێرشانەی کە دەکرێنە سەر بنکە سەربازییەکانی عێراق، کاریگەری لەسەر سەقامگیری وڵات دەبێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە ھێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی عێراق ڕەت دەکەنەوە و گوتی: ئەو ھێرشانە، کاریگەری لەسەر سەقامگیری عێراق دەبێت.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سوودانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغدا بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجام داوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پێدرۆ سانچێز کرد و ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوکەدا، گرنگی پەیوەنییەکانی نێوان عێراق و ئیسپانیا-یان تاوتوێ کردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە دەرفەتی باش ھەیە، پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بدرێت.

گوتیشی: لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە لە میانی ساڵێکدا، شەراکەتی ستراتیژی لە بوارە جیاجیاکاندا لەنێوان ھەردوو وڵات دابمەزرێندرێت.

ڕاشیگەیاند کە بانگێھشتنامەیەکیان ئاراستەی ئیسپانیا کردوو، بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشى بکات.

محەمەد شیاع سوودانی ڕاشیگەیاند کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پێدرۆ سانچێز، گفتوگۆیان کردووە لەبارەی ڕووبەڕوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و گوتی:  گرنگە پاڵپشتی لە ھەوڵەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەردەوامە بێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە ھێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی عێراق ڕەت دەکەنەوە و گوتی: ئەو ھێرشانە، کاریگەری لەسەر سەقامگیری عێراق دەبێت، ھەروەھا پابەندن بەوەی نێردە دیپلۆماتییەکان لە عێراق بپارێزین.

گوتیشی: پێویستە بوونی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق لەچوارچێوەی پاڵپشتی و ڕاوێژکردن بێت.

محەمەد شیاع سوودانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، بەشێکی قسەکانی بۆ دۆخی غەززە تەرخان کرد و ڕایگەیاند: پێویستە ڕیگا بدرێت یارمەتی مرۆیی بەگەیەندرێتە کەرتی غەززە و دیلەکانیش ئازاد بکرێن.

ئاماژەی بەوەیشدا کە لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەززە و گوتی: ھیوادارین ھەوڵی زیاتر بدرێت شەڕی غەززە بوەستێندرێت".

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەیشدا کە و گوتی: شەڕی غەززە شکستی سیستەمی نێودەوڵەتی ئاشکرا کرد لە بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیری

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه