وەزارەتی ناوجۆیی عێراق بڕیارێکی دەرکرد، هاوڵاتیان ته‌نیا ده‌بێت كارتی نیشتیمانی به‌كاربهێنن
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی 12ی 2023، وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراق ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته بۆ ئاگه‌دراكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به دوا واده‌ی به‌كارهێنانی ناسنامه و به‌ڵگه‌كان.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ، " تاوه‌كو 1ی 3ی 2024، هاوڵاتیان بۆیان هەیە ناسنامە و بەڵگەنامەی تر بەکاربهێنن و ئەو بەروارە دوا کاتە و چیتر تەنیا کارتی نیشتمانی بەکاردەهێنرێت وەک بەڵگەنامەی ڕه‌سمی لەعێراقدا".
ئه‌وه‌ی ترسی لای هاوڵاتییان دروست كردووه، پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانی ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت. بۆیه وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته دایه.
وەڵام بدەوه