Kurdistan Press - دادگای باڵای عێراق یەکێتی بێ ھیواکرد دادگای باڵای عێراق یەکێتی بێ ھیواکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگای باڵای عێراق یەکێتی بێ ھیواکرد

جارێکی دیکە دادگای باڵای عێراق ھیچ بڕیارێک نەدا لەسەر سکاڵای یەکێتی. 

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق، لەبارەی سكاڵای سەرۆكی لیستی یەكێـتی لە پەرلەمانی كوردستان، لەسەر بڕیاردان لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆ بووەوە، دانیشتنەكە بەبێ‌ بڕیاردان كۆتایی هات بۆ مانگی داهاتوو.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی كانوونی یەكەم، محەمەد سەعدەدین سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی، راگەیاند، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ ئامادە بووین، دانیشتنەكە بۆ كاتێكی تر دواخرا و هیچ بڕیارێك نەدرا. زیاتر گوتی، بڕیارە لە 21ـی كانوونی دووەم، دادگا جارێكی تر بۆ ئەو بابەتە كۆ ببێتەوە و بڕیار بدات.

باسی لەوەش كرد، ئەمڕۆ بەشدار بووین لە دانیشتنەكە و لەوێ داواكاریمان پێشكەش كرد، بۆ ئەوەی وەك نوێنەری راستەقینەی پێكهاتەكان لە دانیشتنەكە بەشدار بین و بەرگری لە مافی پێكهاتەكان بكەین، هەوڵ دەدەین ئەو سكاڵایە رەت بكرێتەوە.

سكاڵاكان لە دژی پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كراون كە تایبەتن بە ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان، یەك بازنەیی و فرەبازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی كورسیی كۆتاكان لە پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، ئامانج نەجیب شەمعوون ئەندامی كریستیانەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمار كراون.

بەگوێرەی مادەی 36ـی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پێنج كورسیی كۆتا لە پەرلەمانی كوردستان بۆ كلدان، سریان و ئاشووری تەرخان دەكرێن، لەگەڵ یەك كورسی بۆ پێكهاتەی ئەرمەن، هەروەها پێنج كورسی بۆ توركمانەكان.

كێشەی كورسیی كۆتاكان بووە هۆی ململانێیەكی نوێی پارتی و یەكێتی، ئەوەش وایكرد هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش نەكرێت، پاشان بەبریارێكی دادگای فیدراڵی پەرلەمانی كوردستان هەڵوەشێنرایەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه