KurdistanPress...

CLOSE

رێکارێکى نوێى عێراق بۆ بەرزکردنەوەى بەهاى دینار ڕاگەیاندرا

لەمەودوا عێراق و تورکیا لە بری دۆلار، دینار و لیرە بۆبازرگانی نێوانیان بەکاردەهێنن 

مەزهەر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵی بۆ کاروباری دارایی راگه‌یاند: " تورکیا یەکێکە لەو سێ هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەی کە عێراق لە بازاڕەکانیەوە کاڵا و خزمەتگوزاری هاوردە دەکات، هەروەها قەبارەی هاوردەکردن و رێژه‌ی ساڵانە دەگاتە 14 ملیار دۆلار. 

راشیگەیاند: "پێشتر رێکخستنی پارەدارکردنی بازرگانی دەرەکی و یەکلاکردنەوەی نێوان هەردوو وڵات زیاتر لە رێگەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی هاوتەریبەوە ئەنجام دراوە، ئەوەش وای کردووە دۆلار گران بێت، ئەم بابەتەش کاردانەوەی نەرێنی هەبووە لەسەر  دراو و بازاڕ." 

ئەو راوێژکارەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دۆلار، هەنگاوی یەکەم لە رێکخستنی پەیوەندی نێوان بازاڕە ئاساییەکانی هەردوو وڵاتی دراوسێ ده‌ستی پێكردووه‌ ئەویش به‌كارهێنانی دراوەکانی هەردوو وڵات (دینار و لیرە)ـیه بە میکانزمی تۆکمە ده‌ستی پێکردەوە و کەمتر دۆلار بەکار دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه