له ڕاگه‌یاندراوێكی فه‌رمیدا، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی میلیشیاكان، ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، له ڕێگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرش و هێرشكارانه ده‌كات، كه باره‌گای نوێنه‌ره دیپلۆماسییه بیانییه‌كان و ئه‌و شوێنانه به ئامانج ده‌گرن، كه ڕاوێژكارانی سه‌ربازیی وڵاتانی دۆستی تێدان.
ڕاشیگه‌یاندووه: پێشتریش ئه‌م هێرشانه به كاری دوژمنكارانه و زیانگه‌یاندن به سه‌روه‌ریی عێراق دیاری كراوه و جێێ قبووڵ نییه له‌ژێر هیچ دۆخ و هیچ پاساوێكدا ئه‌نجام بدرێن.
وەڵام بدەوه