ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی 12ی 2023، به‌ڕێوبه‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم مژده‌ی ڕێككه‌وتنی كۆتایی دا له‌سه‌ر پرسی ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌ری گشتی گومرگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی دا ڕایگه‌یاند،"دواجار له‌سه‌ر پرسی ده‌روازه سنووریه‌كان گه‌یشتینه ڕێككه‌وتنی كۆتایی".
هه‌فته‌ی ڕابردوو، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌دی وه‌زیری ناوه‌خۆ گه‌یشته به‌غدا، له‌سه‌ر پرسی ده‌روازه سنوورییه‌كان چه‌ندین كۆبوونه‌وه ئه‌نجام درا و ئه‌مڕۆش ڕێككه‌وتن كرا.
وەڵام بدەوه