Kurdistan Press - چارەسەری مووچەی فەرمانبەران دەکرێت چارەسەری مووچەی فەرمانبەران دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چارەسەری مووچەی فەرمانبەران دەکرێت

زرغام مالیکی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 25-12-2023)  راگەیاند، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، پشتیوانی لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات، پێویستە ئەو کێشەیە لە ریشەوە چارەسەر بکرێت و لە هەموو جۆرە ململانێیەکی سیاسی دووربخرێتەوە.

پەرلەمانتارەکەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، دەوڵەتی یاسا دەنگ بە هەمواری یاسای بودجەی 2023، 2024 و 2025 دەدات.

یەکێک لەو بڕگانەی کە لیژنەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەنیازە هەمواری بکاتەوە، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە لە هەرێمی کوردستان و رەنگە بکرێتە 21 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت. زرغام مالیکی، کە هاوکات ئەندامی لیژنەی نەوت و گازە لە پەرلەمانی عێراق رای جیاوازە و دەڵێت، "تێچووی دەرهێنانی نەوت لە عێراق جیاوازیی ئەوتۆی نییە، نابێت پارەکە زۆر بێت، ئەو کارەش ئەگەر بکرێت، دەبێت لیژنەیەکی پسپۆر هەڵسەنگاندنی بۆ بکات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه