ھێشتا کۆتایی نەھاتووە، ئەگەرڕی گۆڕانکاری زۆرە لە کورسیەکاندا، دەنگی تایبەت کورسیەکان یەکلایی دەکەنەوە، پێنجشەممە ٢١ی ١٢ی ٢٠٢٣ دەست بە جیاکردنەوە و هەژماری دەستیی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق کرا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لە سەنتەری وردبینی هەر ١٨ پارێزگاکەی ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دەست کرا بە جیاکردنەوەی دەستیی ده‌نگی دەنگدەرانی تایبەت كرا.
ئه‌وه‌ش زاندراوه، لە سەنتەری وردبینیی هەولێر دەنگی ٣٥ وێستگەی دەنگدان بە دەست جیا دەکرێنەوە و دەنێردرێنە بەغدا، دواتر ئەو دەنگانە ده‌خرێنه سەر ژمارەی دەنگی لایەنەکان و له پارێزگاكانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەو سندووقانەی ئەمڕۆ دەنگەکانیان بە دەست هەژمار دەکرێت، پێشتر بەهۆی کارنەکردنی ئامێرەکانی تایبه‌ت به ده‌نگدان نەتوانرا دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی هەژمار بکرێن.
وەڵام بدەوه