محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات بەبۆنەی کۆتاییهاتنی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و دەڵێت: سوپاسی هێزە سیاسییەکان دەکەم کە رکابەریکردنیان لە سنووری یاسادا پاراست.
سوودانی لە بەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێت: هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان جێبەجێکردنی پابەندبوونی حکومەتە لە بەرنامە وەزارەییەکەیدا و هەنگاوێکی دیکەیە بەرەو لامەرکەزییەتی ئیداری و پتەوکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری و بەدیهێنانی ئیرادەیەکی دواکەوتوو کە لە ساڵی 2013ـەوە راگیراوە.
هەروەها دەشڵێت، هەڵبژاردنەکە نوێنەرایەتیی دیارترین شێوەی سەرکەوتن دەکات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرکووک کە لە ساڵی 2005ـەوە راگیراوە.
وەڵام بدەوه