كۆمسیۆن: ئێوارەی سبەینێ ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، ئێوارەی سبەی سێشەممە، ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق رادەگەیەنن.
كۆمسیۆنەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، پڕۆسەی دەنگدان بەشێوەیەكی سەركەوتو كۆتایی هاتوەو كۆمسیۆن دەست دەكات بە رادەستكردنی ئەنجامەكان بە نوێنەری حزبەكان.
ڕاشیگهیاندوه سەعات 5ی ئێوارەی سبەی سێشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رادەگەیەنن.
وەڵام بدەوه