Kurdistan Press - دەستکاری ئەنجامی ھەڵبژاردن دەکرێت دەستکاری ئەنجامی ھەڵبژاردن دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەستکاری ئەنجامی ھەڵبژاردن دەکرێت

بەپێی راپۆرتێكی ڕۆژنامەی (العربي الجديد)، لە كاتێكدا دەبوایە 6 كاتژمێر دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان، ئەنجامە سەرەتاییەكانی پرۆسەكە ڕابگەیەندرێت، كەچی هێشتا رانەگەیەندراوە. 

ئەمە لە كاتێكدایە كە بڕیارە سبەی دووشەممە 18ی دیسێمبەری 2023، 23 ملیۆن عێراقی دەنگ بدەن. بۆ هەڵبژاردنی تایبەتیش، بە گوتەی بەرپرسانی كۆمسیۆن، 706 هەزار و 805 دەنگدەر بەشدارییان كردووە لە كاتێكدا سەرجەمی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو، ملیۆنێك و 50 هەزار و 653 دەنگدەر بوون، ئەمەش مانای وایە كە ڕێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت 67% بووە.

شەوی رابردوو پاش كۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، لە زۆربەی بنكەكانی دەنگدان ئەو ئامێرانەی كە تایبەت بوون بە ژماردنی ئەلیكترۆنیی دەنگەكان، لەكار كەوتن، بەم هۆیەشەوە ڕۆژنامە عەرەبییەكە دەڵێت كە گومان لەو لەكار كەوتنە دەكرێت.

لەمبارەیەوە لەسەر زاری نوور نافع، پەرلەمانتاری عێراق كە تویتێكی لە تۆڕی (ئێكس) كردووە، ڕۆژنامەكە رای گەیاندووە: ”وەستانی ئامێرەكان بۆ چەند كاتژمێرێكی درێژ، ئاماژەیە بۆ بوونی یاریكردن بە ئەنجامەكان كە هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە پرۆسەی دیموكراسی هەیە، لێی دەترسن.“ هاوكات كۆمسیۆنی بە بەرپرس لەو بارودۆخە داناوە.

لە لایەكی دیكەوە باسل حسێن، توێژەری سیاسی لە عێراق ئاشكرای كردووە كە 75%ی كۆی ئامێرەكانی تایبەت بە ژماردنی دەنگەكان لەكار كەوتوون، ”ئەوە ژمارەیەكی تۆقێنەرە و جەختكردنەوەیە لەسەر ئەو قسانەی لە 2018ەوە دەیانكەم كە ئەو ئامێرانە ناتوانن هەڵبژاردنێكی بێگەرد بەڕێوە ببەن.“

لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقدا، 50 هاوپەیمانی لە پارێزگا جیاوازەكان هەن و 296 حزبی سیاسی كێبڕكێ دەكەن، سەرجەمی كورسییەكانیش 275 كورسییە كە 75 كورسییان بۆ كۆتای ژن و 10 كورسیش بۆ كۆتا نەتەوەیی و ئایینییەكان لە عێراق تەرخان كراوە.

ئەنجوومنی هەڵبژێردراوی پارێزگاكان لە عێراق، ئەركی دیاریكردنی پارێزگار و بەرپرسانی حكوومەتی خۆجێیی پارێزگاكانیان لە ئەستۆیە، هەروەك دەسەڵاتی دوورخستنەوە و دامەزراندنیشیان هەیە، جگە لە پەسەندكردنی پلانی پرۆژەكان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه