Kurdistan Press - باڵیوزی ئەمریکا لە عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە باڵیوزی ئەمریکا لە عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باڵیوزی ئەمریکا لە عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەمشەوی پێنجشەممە باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق، پەیامێكی لەبارەی دەستگیركردنی تۆمەتبارانی هێرشەكەی هەفتەی رابردوو بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بڵاو كردەوە.

ئەلینا رۆمانسكی باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاوی كردەوە كە دەستخۆشی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەزگا ئەمنییەكان و دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەكات، كە توانیویانە ژمارەیەك بەرپرس لە هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر باڵوێزخانەكەیان دەستگیر بكەن.

هەروەها نووسیویەتی كە ئەمریكا پابەندە بەوەی هاوئاهەنگی لایەنی عێراقی بكات بۆ ئەوەی تاوانباران رادەستی دادگا بكرێن.

جێی باسە ئەمڕۆ پێنجشەممە حكوومەتی فیدراڵی دەستگیركردنی بەشێك لە تۆمەتبارانی هێرشەكەی رۆژی هەشتی ئەم مانگەی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا راگەیاند، كە لە ڕێگەی چەند مووشەكێكەوە كرابووە ئامانجی میلیشیاكانی سەر بە ئێران و چەند كارمەندێكی دەزگا ئەمنییەكانی عێراقیش تێوە گلابوون

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه