Kurdistan Press - پەیامێک لە مووقتەدا سەدرەوە پەیامێک لە مووقتەدا سەدرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە مووقتەدا سەدرەوە

سەدر بۆ لایەنگرانی: هێرش مەکەنە سەر هەڵبژاردنە گەندەڵەكەیان

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تۆڕێ (X) پەیامێکی بڵاوکردەوە و بە لایەنگرانی دەڵێت، "ئێمە كەسانێكین خۆمان لە بەركەوتنی گەندەڵیی ئەوان و یاریی هەڵبژاردنەكەیان پاک رادەگرین، ئەوانیش كەسانێكن گەندەڵی دەكەن، خوداش گەندەڵکارانی خۆش ناوێت."

هەر لە پەیامەکەیدا سەدر داوا لە لایەنگرانی دەکات، "خۆتان پاک رابگرن و هێرش مەکەنە سەر هەڵبژاردنە گەندەڵەكەیان، پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و كەرامەتی غەزە بكەن، وەک چۆن میری ئیمانداران، (واتە عەلی كوری ئەبو تاڵیب)، لەدوای لێسەندنەوەی خەلافەتەكەی، پارێزگاری لە سەقامگیری كرد.

رێبەری رەوتی سەدر لە کۆتایی پەیامەکەیدا بە لایەنگرانی دەڵێت: عێراق و ئایین و مەزهەب لەئەستۆی ئێوەدایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا