د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند: بیستم کە رۆژی سێشەممە سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، بەڵام هێشتا رانەگەیەندراوە.
هاوکات گوتیشی: تا ئێستا لایەنی سوننە لەسەر کاندیدێکی دیاریکراو رێک نەکەوتووە، ژمارەی کاندیدەکان زۆرن، هەروەها لەگەڵ سوننەکان، یەک کاندیدی شیعه هەیە، ئیدی نازانم دەکشێتەوە یان دەمێنێتەوە.
ئەوەشی خستە روو، کە وەک پارتی لەسەر هەمان رەئی پێشترن، واتە زۆرینە کەسێک دیاری بکەن و پارتیش دەنگ بەو کاندیدە دەدات.
وەڵام بدەوه