نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاوکردەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکەیدا سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکات.
ئاماژە بەوەش دراوە: "هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق دەکات و دەیخاتە ناو ململانێیەکی فراوانترەوە."
هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکان داوای پاراستنی سەرجەم باڵەخانە دیپلۆماسییەکان دەکات بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
وەڵام بدەوه