ئەمڕۆ پێنجشەممە تۆڕێكی نێودەوڵەتیی كە بازرگانییان بە مادەی هۆشبەرەوە كردووە، لە عێراق ئاشكرا بوو.
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ رای گەیاند تۆڕێكی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرییان لە باشووری عێراق ئاشكرا كردووە، كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا كاری كردووە.
بەپێی وەزارەتەكە، تۆڕەكە لە حەفت كەس پێكهاتوون و 22 كگم مادەی كریستاڵیان بەدەستەوە گیراوە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوە داوە كە هەوڵەكانیان چڕتر دەكەنەوە بۆ كەمكردنەوەی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر لە وڵاتەكەدا.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە عێراق تا ساڵی 2003 یەكێك بوو لەو وڵاتانەی جیهان كە كەمترین بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر و بەكارهێنەری مادەی هۆشبەری تێدا بووە، بەڵام لە 2003 بە دواوە ڕۆژ لە دوای رۆژ بڕی زۆرتری مادەی هۆشبەر لە سنوورەكانی ئێرانەوە ئاودیوی عێراق دەكرێن و ئێستا ئەو وڵاتە یەكێكە لەو وڵاتانەی ناوچەكە كە زۆرترین بەكارهێنەری مادەی هۆشبەری تێدایە و مادەی هۆشبەر لە عێراق بووەتە كێشەیەكی گەورە و مەترسیدار لەسەر داهاتووی وڵاتەكە
وەڵام بدەوه