بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە: "کۆبوونەوەی شاندی باڵای بانکەکانی عێراق و بانکی ناوەندی بە سەرپەرشتی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ هاوتا تورکییەکانیان لەسەر گۆڕینی مامەڵەی بازرگانی لە دۆلارەوە بۆ لیرەی تورکی رێککەوتن.
ئاشکراشی کردووە هەردوولا رێککەوتوون ئاڵوگۆڕیی بازرگانی نێوان هەردوولا کە دینار بەرامبەر یۆڕۆ، یان بەرامبەر لیرە بێت.
هەروەها بۆ بازرگانانی گەورە و هاوردەکاران مامەڵەکان بەحەواڵە دەبێت بە یۆڕۆ و لیرە.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ناوخۆی عێراقدا دینار و لە تورکیاش لیرەی تورکی و یۆرۆ بەکاردەهێندرێت.
جەختیش کراوەتەوە چەند کەناڵ و پەنجەرەیەک بۆ پارێزگاریی سیستەمی دارایی و پارێزگاریی کردن لە مەترسییەکان دەگرنە بەر.
ڕوونیش کراوەتەوە، کە بۆ سەقامگیریی نرخەکان بە نرخی فەرمی دۆلار دەدرێته بازرگانان.
وەڵام بدەوه