محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوومی عێراق و سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی کە "هەرکاتێک پێویست بکات دەتوانم لە دادگە ئامادە بم.. رێز لە یاسا دەگرم و لە یاسا راناکەم."
حەلبووسی گوتی: "ئامادەم بچمە بەردەم دادگە بۆ هەر سکاڵایەک کە لەدژی من تۆمار دەکرێت. من لە عێراقم و ئەم وڵاتەم جێنەهێشتووە. ئەوەی لە یاسا رادەکات، هەڵەی کردووە، بەڵام من لێرەم و هەرکاتێک پێویست بکات، دەچمە بەردەم دادگە.
محەممەد حەلبووسی گوتیشی، "من و سەرکردەکانی حیزبیش هەمیشە دژی داگیرکاریی ئیسرائیل بووین و لە هەموو شوێنێک ئەوەم راگەیاندووە و ئێستاش ئەوە دووپات دەکەمەوە کە ئێمە ئیسرائیل بە وڵات ناونابەین، بەڵکو کیانێکی داگیرکارە." گوتیشی، "پشتیوانی لە فەلەستین دەکەم ببێتە دەوڵەت و پایتەختەکەی قودس بێت."
سەرۆکی پارتی تەقەدووم ئاماژەی بەوە کرد، "چەندین سکاڵای کەسی و سیاسی لە دژی ئێمە تۆمار کراون.. ئەوانەی سکاڵایان لەسەر من تۆمارکردووە خۆیان گومانلێکراون
وەڵام بدەوه