Kurdistan Press - عێراق و سوودانی دەیانەوێت سوود لە ئەزمونی مەسرور بارزانی وەربگرن عێراق و سوودانی دەیانەوێت سوود لە ئەزمونی مەسرور بارزانی وەربگرن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق و سوودانی دەیانەوێت سوود لە ئەزمونی مەسرور بارزانی وەربگرن

ئەندامێكی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پلانێكی حكوومەتی فیدڕاڵی ئاشكرا كرد كە هاوشێوەی پرۆژەی (هەژماری من)ی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

مضر الكروي، ئەندامی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی (المعلومة)ی عێراقی راگەیاندووە، حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق پەنای بۆ زنجیرەیەك چارەسەری ئابووری بردووە بە ئامانجی پەنابردنە بەر ڕێگەی ئەلیكترۆنی بۆ پێدانی كرێ و بەهای خزمەتگوزارییەكان بۆ دامەزراوەكانی حكوومەت، لە نێویشیاندا وێستگەكانی سووتەمەنی، تاوەكوو لە ڕێگەی كارتی زیرەكەوە پارەكان بدرێن.

ڕوونیشی كردۆتەوە كە هەوڵدان بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە ڕێگەی ئەلیكترۆنییەوە، پلانێكی ئەرێنییە و زۆر سوودی ئابووری دەبێت لە ڕوانگەی كەمكردنەوەی پارەی كاش و زیادكردنی ڕێوشوێنە ئەلیكترۆنییەكان كە چاودێریكردن لەسەریان ئاسانتر دەبێت، جگە لەوەی توانای دارایی بانكەكانیش زیاتر دەكەن.

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، حكوومەتی سوودانی لە بەرنامەیدا هەیە لە ماوەی ساڵی 2024دا، بە ڕێژەی 10% پارەی كاش لەنێو هاووڵاتیان كەم بكاتەوە و ئاڵوگۆڕی دراو لە ڕێگەی ئەلیكترۆنی زیاد بكات.

هەر لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری لەسەر بەرنامەیەك داوە كە تایبەتە بە پێدانی كرێی سووتەمەنی لە بەنزینخانەكانی سەر بە وەزارەتەكە لە ڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنیی بانكەكانەوە وەك هەنگاوی یەكەمی پرۆژەكە.

ئەم پلانەی حكوومەتی عێراق، سوودوەرگرتنە لە پرۆژەی (هەژماری من) كە ئەمساڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند و بەهۆیەوە بڕیارە تا كۆتایی 2024، ملیۆنەها هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان ببن بە خاوەنی هەژماری خۆیان و هەزاران ئامێری (ATM) و ئامێری تایبەت بە پارەدانی ئەلیكترۆنیش لە هەموو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دابنرێت، تاوەكوو مامەڵەكان لە پارەی كاشەوە بۆ پارەدانی ئەلیكترۆنی بگوازرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه