Kurdistan Press - باندێک دەستگیرکرا کە یارییان بە نڕخی دۆلار دەکرد باندێک دەستگیرکرا کە یارییان بە نڕخی دۆلار دەکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باندێک دەستگیرکرا کە یارییان بە نڕخی دۆلار دەکرد

لەشاری بەغدا باندێكی چەند كەسی لە كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆری دراو كاریان یاریكردن بووە بە نرخی دۆلار و بە نایاسایی حەواڵە و مامەڵەیان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگریی و ئاسایشی فیدراڵی، ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە 28/11/2023، ڕایگەیاند کە تۆڕێکیان دەستگیرکردووە، یارییان بە نرخی دۆلار دەکرد.

ئاماژەی بەوەش داوە: "پاش بەدەستهێنانی زانیاریی ورد دەربارەی کۆمەڵە چەتەیەک، کە یارییان بە نرخی دۆلار کردووە، كارەكەش لە دەرەنجامی حەواڵەکردن و کڕین و فڕۆشی دۆلار بەپێچەوانەی رێنوێنییەکانی بانکی ناوەندی بووە."

ئاشكراشی كردووە: "ئەو باندە لە نێو کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو لەناوچەی کەڕادە لە بەغدا كارە نایاساییەكانیان كردووە."

بەپێی زانیارییەكانی ئەو دەزگایە، باندەكە پێنج كەسیان گیراون و پێدەچێت خەڵكی دیكەشیان لەگەڵدا بێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا