ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاگەدار كردەوە لە پاراستنی كۆگاكانی خۆراك و لە ئاوی لافاو بیانپارێزن و ڕێوشوێنی پێویست لەمبارەیەوە بگرنەبەر.
ریاز موسەوی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند وڵاتەكەیان ڕووبەڕووی شەپۆلێكی باران بارین دەبێتەوە، كە پێشبینی دروستبوونی لافاوی لێ دەكرێ، بۆیە وەزارەتەكەیان تیمەكانی راسپاردووە لە تەواوی پارێزگاكاندا چاودێری كۆگاكانی خۆراك بكەن و لە كەوتنە بەر ئاوی لافاو بیانپارێزن.
ئاماژەشی بەوە داوە كە تیمەكان بەردەوام چاودێریی كۆگاكان دەكەن و لە كاتی ڕوودانی لافاو و نزیكبوونەوەی لە كۆگاكاندا، هەوڵ دەدەن چارەسەری خێرا و زانستی بدۆزنەوە، تا خۆراكەكان لە لەناوچوون بپارێزن.
وەڵام بدەوه