Kurdistan Press - بەشەخۆراکی مانگانەی یەک ملیۆن کەس دەبڕدرێت بەشەخۆراکی مانگانەی یەک ملیۆن کەس دەبڕدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەشەخۆراکی مانگانەی یەک ملیۆن کەس دەبڕدرێت

بەشەخۆراکی مانگانەی یەک ملیۆن کەس دەبڕدرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشكرای كرد كە بۆیان دەركەوتووە نزیكەی یەك ملیۆن كەس لە چوار پارێزگادا شایانی ئەوە نین بەشەخۆراكی مانگانەیان پێ بدرێت بەهۆی ئەوەی بارودۆخی داراییان باشە.

ریاز موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی چاودێریی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی، ئەمڕۆ هەینی 17/ 11/ 2023، بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، وەزارەتەكەی جددییە لە تەواوكردنی كارتی ئەلیكترۆنی.

ئەوەشی ڕوون كردۆتەوە كە ڕێوشوێنەكانی ئاشكراكردنی ئەو خێزانانەی كە شایانی بەشەخۆراكی مانگانە نین، بەردەوامە و بۆیان دەركەوتووە تەنیا لە چوار پارێزگادا، نزیكەی یەك ملیۆن كەس بارودۆخی داراییان باشە و پێویست ناكات بەشەخۆراكی مانگانەیان پێ بدرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق جەختی كردۆتەوە كە تەواوكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی تایبەت بە بەشەخۆراكی مانگانە، دەبێتە هۆی ئەوەی كە زۆر لەو كەسانە دەستنیشان بكرێن كە شایانی ئەوە نین بەشەخۆراكی مانگانەیان پێ بدرێت، بەم هۆیەشەوە پارەیەكی زۆر دەگەڕێتەوە و دەتواندرێت بەو پارەیە ئەو ماددە خۆراكییانە باش بكرێن كە بە هاووڵاتیان دەدرێن.

بە گوتەی موسەوی، لە هەموو پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، كار لەسەر تەواوكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی خۆراك دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه