Kurdistan Press - دادگای بااڵای عێراق بڕیارێکی دیکە دەکرد دادگای بااڵای عێراق بڕیارێکی دیکە دەکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگای بااڵای عێراق بڕیارێکی دیکە دەکرد

دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیارێكی دیكەی لە بەرژەوەندیی گرووپە وەلائییەكان دەركرد كە ئەویش ڕەتكردنەوەی داوایەكی لویس ساكۆیە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی 11ی 2023، دادگای فیدراڵیی عێراق داوایەكی كاردیناڵ لویس ڕۆفائیل ساكۆ، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان ڕەت كردەوە كە تایبەت بوو بەو پێشێلكارییانەی لە مەرسوومێكی كۆماریدا بە قازانجی ڕەیان كلدانی، فەرماندەی میلیشیای بابیلۆنی سەر بە حەشدی شەعبی كراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر دادگای فیدراڵیی عێراق، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لە ئەندامێتیی پەرلەمانی عێراق خست، ئەمەش لە لایەن میدیاكانەوە بە بڕیارێك لە قازانجی گرووپە وەلائییەكان و لایەنەكانی نزیك لە ئێران لێك درایەوە.

مەرسوومەكەی سەركۆماری عێراق لە نیسانی ئەمساڵ دەر كراوە و بەهۆیەوە مەرسوومێكی ساڵی 2013ی سەركۆماری عێراق هەڵوەشێندراوەتەوە كە بەهۆیەوە لویس ساكۆ بە پاتریاركی كەنیسەی كلدانی دانراوە، بەڵام چاودێران جەختیان كردووەتەوە كە مەرسوومە تازەكە، لەپێناو ئەوەیە كەسانی سەر بە ڕەیان كلدانی لەو پۆستە دابنرێن، تاوەكوو بتوانن كەنیسەی كلدانی بخەنە خزمەتی بەرژەوەندیی گرووپە وەلائییەكان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه