پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێت
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگهێشت دەكەن بۆ گفتوگۆ لەبارەی بڕیاری بانكەكە تایبەت بە هاوردەكردنی دراوی بیانی لە دەرەوەی وڵات و باڵانسی نێوان دینار و دۆلار.
مستەفا كەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ كهناڵی عێراقییه ڕایگهیاند، "لیژنەكەیان كار دەكات لەسەر بانگهێشتكردنی پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بڕیاری هاوردەكردنی دراوی بیانی لە دەرەوەی وڵات و هەروەها لەبارەی ئەو هۆكارانەی كە بونەتە مایەی دەركردنی بڕیارێكی لەوجۆرە، كه كاریگهری دهبێت لهسهر پاراستنی باڵانسی نێوان دۆلار و دینار، ههروهها لەبارەی ئەوەشی كە چۆن دەكرێت بڕیارەكە كاریگەری لەسەر دۆخی ئابوریی ناوخۆی عێراق هەبێت".
كەرعاوی وتوشیەتی، "ترس هەیە لەوەی ئەم جۆرە بڕیارانە لەلایەن لایەن و كەسایەتییەكانەوە بەكاربهێنرێن بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی، بۆیە ئێمە بەدواداچونی بۆ بڕیارەكە دەكەین و لە چەند رۆژی داهاتوشدا دوای ئاگاداریی تەواوەتیمان لە وردەكانی بڕیارەكە، هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین".
وەڵام بدەوه