ھەوڵی بەقاچاخبردنی نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار پوچەڵکرایەوە
دەزگای ھەواڵگری عێراق پووچەڵکردنەوەی ھەوڵێکی بەقاچاغبردنی زیاتر لە ٨٠٠ ھەزار دۆلاری راگەیاند، کە باندێکی مامەڵەکاری دراو پێچەوانەی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی مامەڵەیان بە دۆلارەوە کردووە و ھەوڵیانداوە بەقاچاغ بیبەنە دەرەوەی وڵات.
دەزگای ھەواڵگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە درێژەی ھەوڵەکانیان بۆ رێگریکردن لە بەقاچاغبردنی دۆلار و پشت بەستن بە زانیاری ورد، لە ھەڵمەتێکدا توانیانە باندێکی مامەڵەکاری دراو لە بەغداد و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق دەستگیربکەن، کە پێچەوانەی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی و مامەڵەیان بە دۆلارەوە کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ھەڵمەتەکەدا توانراوە ھەوڵێکی بەقاچاغبردنی زیاتر لە ٨٠٦ ھەزار دۆلار پووچەڵبکەنەوە، کە باندەکە ھەوڵیانداوە بە قاچاخ بیبەنە دەرەوەی وڵات.
دەزگای ھەواڵگری عێراق راشیگەیاندووە، ئەندامانی ئەو باندە لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون، تاکو رێککاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.
وەڵام بدەوه