Kurdistan Press - بەشەخۆراکی زیاتر لە ملیۆنێک کەس دەبڕدرێت بەشەخۆراکی زیاتر لە ملیۆنێک کەس دەبڕدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەشەخۆراکی زیاتر لە ملیۆنێک کەس دەبڕدرێت

موسەننا جەبار، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە (ئاژانسی هەواڵی عێڕاق)ی ڕاگەیاند: "نوێکردنەوەی زانیاریەکانی بەشەخۆراکی مانگانە و دروستكردنی كارتی زیرەكی بەردەوامی هەیە و لە پێنج پارێزگا لە کەرکووک، کەربەلا، موسەننا، نەجەف و دهۆک رێژەی نوێكردنەوەی زانیارییەكان گەیشتووەتە 98%."

ئاشكراشی كرد: "لە ئەنجامی پڕۆسەكەدا ناوی ملیۆنێك و 250 هەزار كەس لە بەشەخۆراكی مانگانە سڕاونەتەوە، ئەوانەی سڕاونەتەوە، ناوی مردوان و ناوی زیادە و ناوی ئەو كەسانەیە كە گەشتی دەرەوەیان كردووە و شایەتی بەشەخۆراك نین."

روونیشی كردەوە تەنیا لە بەشێكی بەغدا ناوی 80 هەزار كەس سڕاوەتەوە. گوتیشی: "بەپێی رێكارەكان لە کەرخ 80 هەزارکەس ناویان سڕاوەتەوە."

بەپێی گوتەی بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی، لە داهاتوودا ئەوانەی بەشەخۆراكیان دەبڕدرێت ژمارەیان زۆر زیاتر دەبێت.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند، "لە پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی كە ناسراوە بە كارتی زیرەك، ناوی مردوان و ئەوانەشی چوونەتە دەرەوەی وڵات دەسڕێتەوە و بەشەخۆراكیان نامێنێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه