Kurdistan Press - لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە سوودانی چی وت؟ لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە سوودانی چی وت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە سوودانی چی وت؟

 وەزیرانی عێراقی فیدراڵ جەخت دەكاتەوە كە دەبێت مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە، بەتایبەتی برنج و زەیت باش بکرێ.

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، ئەمڕۆ یەکشەممە 5/11/2023، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ سەردانی وەزارەتی بازرگانیی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکە کۆ بووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سوودانی ڕایگەیاند: "دەبێت جۆری مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان باش بكرێت، بەتایبەتی برنج و زەیت.''

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای كردووە کۆتایی بەو ڕێكارە ئاڵۆزانە بهێندرێت كە بۆ تۆمارکردنی پسوولەی خۆراك و زیادکردن و سڕینەوەی ناو لەسەر پسوولەکە ڕووبەڕووی هاووڵاتییان دەبێتەوە و جەختی كردەوە: "دەبێت لە کاتی سەردانی هاووڵاتییان بۆ وەزارەتەکە کەرامەتیان بپارێزرێت و بێڕێزییان پێ نەكرێت.''

یەپێی ڕاگەیاندراوەكە، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە: "نابێت وەزارەتی بازرگانی تەنیا وەزارەتی پسووڵەی خۆراك و دابەشكردنی خۆراك بێت، بەڵکوو دەبێت ڕۆڵی خۆی لە چاکسازیی ئابووری و فەراهەمکردنی ژینگەی پێویست بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان هەبێت.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا