گوتەبێژی حکومەتی عێراق، باسم عەوادی گوتەبێژی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ رای گەیاند، حکوومەتی عێراق پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بۆ پێشکەشکردنی بارەگاکەی خۆی بە زانکۆی کەرکووک. عەوادی ئاماژەی بەوە داوە كە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ ئەم دەستپێشخەرییە حەکیمانەیە بەرز دەنرخێنێت.
گوتەبێژی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ ئاماژەشی بەوە كردووە كە سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەسەر پێداگیری حکوومەت دەکاتەوە سەبارەت بە سەقامگیری ئاسایش و پێکەوەژیان و برایەتی لە کەرکووک و تەواوی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی کارنامەی حکوومەت بۆ جێبەجێکردنی سەروەریی یاسا. جێی باسە ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، بڕیاری دا لهپێناو پاراستنی گیانی تهبایی و سهقامگیری شارەکە، بارەگای پێشووی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک ببەخشێتە زانکۆی کەرکووک و بیکاتە دیاریی بۆ قوتابیان و پرۆسهی خوێندن و رۆشنبیری و پێشخستنی شارهكه.
وەڵام بدەوه