Kurdistan Press - زانیاری لەبارەی ناردنی 700 ملیار بۆ ھەرێم زانیاری لەبارەی ناردنی 700 ملیار بۆ ھەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری لەبارەی ناردنی 700 ملیار بۆ ھەرێم

 

د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: یەک دوو رۆژێک دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لە وادەی خۆی دوا کەوت، بەلام دەست بە دابەشکردنی کراوە، هەربۆیەش ڕێکاری ناردنی 700 ملیارەکە درەنگ کەوت.

جەختی کردەوە: هیچ کێشەیەک نییە و لە ئەمڕۆوە تاوەکوو کۆتایی ئەم ھەفتەیە ئەو 700 ملیارە دەدرێتە ھەرێمی کوردستان و بۆ مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە سەر ھەژماری بانکی ھەرێمی کوردستان

نەرمین مەعرووف ئاشکراشی کرد، بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ، بڕیار دراوە بۆ سێ مانگ لە رێگەی بانکەکانی (رافیدەین و رەشید و تی بی ئای)، مانگانە 700 ملیار دینار بە قەرز بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بنێردرێ.

گوتیشی: وەكوو مانگی پێشوو لەلایەن بانكەكانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئای، بە سێ گوژمە پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا