حکومەتى عێراق تەواوی پارەی شایستە داراییەکانی جووتیارانى هەرێمی کوردستانى نارد و بڕیارە لەم هەفتەیەدا پارەکە بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێت.
نەوزاد کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە زیاتر لە 167 ملیار دیارى جوتیارانى پارەى جوتیارانى هەرێم گەیشتووە لە بەرامبەر 500هەزرا تۆن گەنم، کە رادەستی سایلۆکان کراوە.
وتیشى، ئەو پارەیەى نێردراوە، 77 ملیار زیاتر هی سلێمانییە، زیاتر لە 51 ملیار هی جووتیارانی هەولێر و 38 ملیاریش هی پارێزگای دهۆک، ئەم هەفتە دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت، تاکو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو تەواوی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ئەمساڵ دابەش دەکرێت.
وەڵام بدەوه