Kurdistan Press - ئەردۆغان بەمزووانە دێتە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەردۆغان بەمزووانە دێتە عێراق و هەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەردۆغان بەمزووانە دێتە عێراق و هەرێمی کوردستان

لەمیانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندی عێراق و هەرێمی کوردستان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بەمزووانە دێتە عێراق و هەرێمی کوردستان. 
 
بەپێی زانیارییەکان لەنێو کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و شاندی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە بۆ بەشداریکردن لە چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی)، لە کۆبوونەوەکەدا ئەردۆغان گوتوویەتی 'بەمزووانە دێمە بەغدا و هەولێر.'
 
لەبارەی "پڕۆژەی گەشەپێدان"ـیشەوە و ئەوەی کە تایبەتە بە هێڵی ئاسنینی عێراق - تورکیاوە، سەرۆککۆماری تورکیا لەنێو کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە داوە "سوورین لەسەر جێبەجێکردنی."

بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات، شاندێکی حیزبە کوردستان لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیان، کە بریتین لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پارتی رەنجدەرانی کوردستان و بەرەی تورکمان.
 
ئەمڕۆ کارەکانی چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی ئاکپارتی لە ئەنقەرە دەستی بەکارەکانی کرد و بەردەوامە. بەگوێرەی زانیارییەکانی لیژنەی بەڕێوەبردنی چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی ئاکپارتی، لە رۆژی کۆنگرەکەدا لە 81 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیادا، هەزاران ئەندام و 400 میوانی تایبەت ئامادەدەبن. لە کۆنگرەکەدا دروشمەکانی "100 ساڵەی تورکیا" و "رووی سپیی کۆمار" و "ئاکپارتی هاوبەشی هزری تورکیا" بەرزدەکرێنەوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه