Kurdistan Press - وەزیری دارایی دەچێتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وەزیری دارایی دەچێتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری دارایی دەچێتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بانگهێشت کردنی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، تا ئێستا بە فەرمی هیچ بابگهێشتنامەیەکمان بۆ نەهاتووە تاوەکو هەڵوێستی خۆمان لەبارەی چوون یان نەچوون بۆ لیژنەی دارایی رابگەیەنین.

گوتیشی: هەر کاتێک بە فەرمی بانگهێشت کراین بڕیار دەدەین. ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندبوو: "لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لەسەر، میوانداری لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بکات، بۆ ئەوەی تێڕوانینی خۆی لەسەر ئەو پرسە بخاتە روو، هەروەها  تێڕوانینی هەردوولا پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت".

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه