ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی نەینەوا بڵاوی كردەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كارەساتی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانییە بۆ 119 كەس بەرز بووەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی تەندروستیی نەینەوا، تا ئێستا 20 برینداری ئاگركەوتنەوەكەی حەمدانییە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری، رەوانەی دەرەوەی عێراق كراون.
شەوی سێشەممەی رابردوو له هۆڵێكی ئاههنگگێڕانی هاوسهرگیری له قهزای حهمدانییه، ئاگرێكی گەورە كهوتهوه و بههۆیهوه ژمارەیەكی زۆری بەشداربووانی ئاهەنگەكە بوونە قوربانی.
وەڵام بدەوه