دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له ماڵێكدا له سنووری پارێزگای بابل، 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاگره‌كه له خانووێكدا له شاره‌دێی مدحه‌تییه له سنووری پارێزگای بابل كه‌وتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه 6 كه‌سی یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ست دا كه له‌نێویاندا منداڵی بچووك هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ئاگره‌كه شۆڕتی كاره‌با بووه له ئامێری سپلیتدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له هۆڵێكی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریدا زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له 100 كه‌سی تریش بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگریی شارستانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا زیاتر له 19 هه‌زار رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له عێراق ڕوویانداوه كه بوونه‌ته هۆكارێكی زۆری زیانی ماددی و گیانی
وەڵام بدەوه