Kurdistan Press - ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی گرنگی دا لەبارەی دینار ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی گرنگی دا لەبارەی دینار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی گرنگی دا لەبارەی دینار

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ـی ئه‌یلوولی 2023، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌ و تێیدا كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی ده‌رچوو.

یه‌كێك له‌ گرنگترین بڕیاره‌كان جه‌خت كردنه‌وه‌ بوو له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ كارپێكراوه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق به‌ دیناری عێراقی، ته‌نیا ئه‌و گرێبه‌سته‌ بیانییانه‌ نه‌بن، كه‌ به‌ رێككه‌وتنی عێراق و لایه‌نی بیانی ده‌كرێن و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ردوو لا هه‌ژماریان له‌ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها بڕیاردرا، هه‌موو ئه‌و گرێبه‌سته‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ عێراق كراون، ده‌كه‌ونه‌ ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پلاندانان، ته‌نیا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ نه‌بن كه‌ هه‌ژماریان له‌ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كراونه‌ته‌وه‌ و خشته‌یه‌ك له‌سه‌ریان ئاماده‌ ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان زۆرترین بڕی دۆلاری مانگانه‌ی پێویست دیاری بكات، كه‌ ده‌بێت بانكی ناوه‌ندی دابینی بكات و بۆ هه‌ر دۆلارێكیش به‌ به‌های 1320 دینار دیاری ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕی پێویست بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه