عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی بڕیارێكی زیاتر سیاسییه، چونكه ئه‌وانه‌ی سكاڵایان له دادگاكه تۆماركردووه، له‌ساڵی 2019 كاتی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بووه، په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی یاسایی خۆیدا بووه، ده‌بوایه ئه‌وكات هه‌ڵوێستیان هه‌بوایه.
عه‌لی ره‌شید هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له 30ـی 4ـی 2014 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجامدرا، له 23ـی 6ـی 2014 سوێندی یاسایمان خوارد، به پێی یاسا رێگه‌پێدراوه كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه ماوه‌ی چوار ساڵ كاری خۆی بكات، له ساڵی 2018 ماوه‌ی یاسایی ته‌واو بوو، ئه‌وكاتیش كه‌وتینه نێو قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی دیكه‌ی سیاسیش به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرت، هه‌ڵبژاردن نه‌كرا.
گوتیشی:ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، پێویستی به ته‌وافوقی سیاسی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌بوو، بۆیه ئه‌وه نه‌كرا و ئه‌نجوومه‌نه‌كه ماوه یاساییه‌كه‌ی درێژكرایه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئێمه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانین، دادگای ئیتیحادی ته‌نیا بوونی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به ناده‌ستووریی داناوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، "چیتر ناتوانین بڕیار ده‌ربكه‌ین و چاودێری فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت بكه‌ین".
وەڵام بدەوه