Kurdistan Press - عێراق له‌سه‌ر ئاستی پشووه‌ فه‌رمییه‌كاندا له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتاندایە عێراق له‌سه‌ر ئاستی پشووه‌ فه‌رمییه‌كاندا له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتاندایە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق له‌سه‌ر ئاستی پشووه‌ فه‌رمییه‌كاندا له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتاندایە

داوا دەکرێت پشووە فەرمییەکانی عێراق کەمبکرێت.

پشووه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ عێراق به‌بێ رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌، ساڵانه‌ 100 رۆژ تێپه‌ڕ ده‌كات و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌ پشوودا ده‌بن، چاودێرانیش ره‌خنه‌ له‌و هه‌موو پشووه‌ ده‌گرن و پێیانوایه‌ زیانێكی گه‌وره‌ به‌ وڵات ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته‌ هۆی دواكه‌وتنی كاروباری رۆژانه‌ی هاووڵاتیان.

به‌گوته‌ی چاودێران، له‌ عێراق رۆژانێكی زۆر بۆ پشوو دیاریكراون، به‌جۆرێك پێش ساڵی 2003 كۆی رۆژانی پشووه‌ فه‌رمییه‌كان 16 رۆژ بووه‌، به‌ڵام دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و له ‌ساڵی 2021 رۆژانی پشوو گه‌یشته‌ 105 رۆژ و له‌ ساڵی 2022یش ژماره‌كه‌ بۆ 110 رۆژ به‌رزبووه‌وه‌، كه‌ دوایینیان رۆژی غه‌دیر كرایه‌ پشووی فه‌رمی له ‌عێراقدا.

به‌گوته‌ی چاودێران، ئه‌و رۆژانه‌ی بۆ پشوو دیاری ده‌كرێن میزاجییه‌ و به‌بێ گوێدانه ئەوەی کە‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی به‌سه‌ر كاری داموده‌زگاكان و پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ ده‌بێت، به‌جۆرێك حكومه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی به‌ پارێزگا و ئیداره‌ خۆجێیه‌كان داوه‌ كه زۆركات به‌هۆی گه‌رمای هاوین و لافاو له‌ زستاندا چه‌ندین رۆژ بكرێنه‌ پشوو.

سه‌ره‌ڕای ئاماده‌كردنی ره‌شنووسێك بۆ دیاریكردنی پشووه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق كه تیایدا‌ پێشنیاری دیاریكردنی 12 رۆژی بۆ پشووی فه‌رمی له‌ساڵێكدا ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازی سیاسییه‌وه‌، ره‌شنووسه‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌كرا. ئێستا عێراق له‌سه‌ر ئاستی پشووه‌ فه‌رمییه‌كاندا له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی ئابووری و پێشكه‌وتنی وڵات داده‌نێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه