سوودانی لە 78ـەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە گوتارەکەیدا رایگەیاند، رووبەڕووی گەندەڵی دەبنەوە و دەستیان بە دەستگیرکردنی گەندەڵکاران کردووە. هەروەها کار دەکەن بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک.
بە ئاماژەکردن بە راپۆرتی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی تەشەنەکردنی گەندەڵی لە عێراق، سوودانی سودانی گوتی، پشکنینمان بۆ ئەم نەخۆشییە کرد و ناوی (پەتای گەندەڵی)مان لێ نا و بەرەنگاربوونەوەیمان کردە کاری هەرە لەپێشمان. هەروەها دەستمان بە بەداواداچوونی داواکاران کرد لە هەر کوێیەک بووبن، لە هەر پێگەیەکدا بووبن و سەر بە هەر لایەنێک بووبن و رادەستی یاسای عێراقمان کردن بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشییە لەنێوببەین.
هەر لەوبارەیەوە و لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە وڵاتانی دۆست و هاوبەشیان کرد، "دەستی یارمەتیمان بۆ درێژ بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لە هەموو قۆناخەکانیدا، هەروەها ئاسانکاری بکەن بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوونی گەندەڵی و ئەوانەشی کە دەیکەن، چونکە لەسەر هەموومان پێویستە هاوکاریی یەکدی بکەین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەو پارەیەی کە بە تاڵانیشیان بردووە بگەڕێنینەوە، چونکە ئێمە بڕوامان وایە پەیوەندی هەیە لەنێوان گەندەڵی و تیرۆر، چونکە هەردووکی پشتیوانی لە یەکدی دەکەن، کە ئەمەش ئەو شتەیە هەموومان لە دژی دەجەنگین."
وەڵام بدەوه