سوودانی باسی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، دەڵێت کێشەکانی نێوانیان سیاسی نین بەڵکو دارایین ئەویش چارەسەربوون.
ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی 22/9/2023 محەمەد شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسیی له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌بوو كێشه‌ی یاسایی دارایی بوون و چاره‌سه‌ر كراون.
سوودانی له میانی پانێڵێكدا كه له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شی كرد، دووپاتی كرده‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسیی له نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئارادا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌بووه كێشه‌ی یاسایی دارایی بووه و توانراوه به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ له به‌شێكی دیكه‌ی پانێڵه‌كه‌یدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كیی پڕۆسه‌ی سیاسییه له عێراق و به‌شێكه له پڕۆژه ئابوورییه‌كان كه سوودی بۆ هه‌موو عێراق هه‌یه.
سوودانی باسی له‌وه‌ش كردووه، ده‌ستوور میكانیزمه‌كانی ده‌سته‌به‌ری رێكاره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی داناوه، كه ئه‌مه له‌باره و هه‌ر ده‌خوازێت ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه، ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌و میكانیزم و رێڕه‌وه ده‌ستوورییانه بێت.
وەڵام بدەوه