Kurdistan Press - سوودانی لەبارەی دزی سەدە ھەموو شتێکی بە ئەمریکا وت سوودانی لەبارەی دزی سەدە ھەموو شتێکی بە ئەمریکا وت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی لەبارەی دزی سەدە ھەموو شتێکی بە ئەمریکا وت

محمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئەمریکاوە دەربارەی دزی سەدە، هەموو شتێکی ئاشکراکرد

کوردستان_پرێس.

سودانی ڕایگەیاند: ئەوانەی بەژدارییان لە (دزی سەدە) کردوە، بەرپرسانی پلە باڵا بونە و لە ناوەندی بڕیاری وڵاتدا بوونە، هەروەها بەرپرسی باڵای چەند وەزارەتێک لە حکومەتی پێشوو لەو دزییە تێوەگلاون و فەرمانی دەسگیرکردنیان بۆ دەرچووە

گوتیشی: زۆربەی تۆمەتبارانی دزی سەدە، لە ئەمریکا و بەریتانیا خۆیان حەشارداوە و هەڵگری جنسیەی ئەو دوو وڵاتەن، ئێمەش داوای هاوکاریمان لەو دوو وڵاتە کردوە بۆ دەسگیرکردن و ڕادەستکردنی دزەکان

ساڵی ڕابردوو بە کۆمەڵێك چەکی پارەی ساختە، ٣ترلیۆن و ٧٠٠ملیار دینار لە فەرمانگەی باجی عێراق دەرهێنرا و کۆمەڵێك بەرپرسی باڵای عێراق ئەو پارەیەیان لەنێو خۆیاندا دابەش کرد

دواتر عێراق تەنها ١٠٥ملیار دیناری ئەو دزییەی لە یەکێك لە بەرپرسەکان وەرگرتەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد تەواوی پارە دزراوەکەیان گەڕاندوەتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا