Kurdistan Press - حکومەتی عێراق بڕیار لەسەر پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات حکومەتی عێراق بڕیار لەسەر پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکومەتی عێراق بڕیار لەسەر پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات

ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیار لەسەر پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پێشنیازەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیاریان لەسەر دەدات.''

شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی کردبوو لە مانگەکانی (7 بۆ 12ـی ئەمساڵ) حکومەتی عێراق مانگانە بڕی 800 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و ئەمڕۆش  لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ئەو پێشنیازە دەدرێت.

بۆ ئەو مەبەستە، لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەڵێنی پشتیوانیکردنی پێشنیازەکەیان بە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه