Kurdistan Press - وردبینی لە داتای خەرخی و داھاتەکانی حکومەتی ھەرێم دەکرێت. وردبینی لە داتای خەرخی و داھاتەکانی حکومەتی ھەرێم دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وردبینی لە داتای خەرخی و داھاتەکانی حکومەتی ھەرێم دەکرێت.

هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق، دەستیان بە وردبینی لە داتاکانی داهات و خەرجی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک هەموو وەزارەتەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە هاوکاری لیژنەکان بکەن بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کورت وردبینییەکان تەواو بکرێن.

ئەندامێکی لیژنەکە دەڵیت: وردبینی لە داهات و خەرجیەکانی ساڵی 2021 تەواو کراوە و ئێستا وردبینی بۆ داتاکانی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ دەکرێت. پسپۆرێکی ئابووریش رایدەگەیەنێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان شەفافانە خەرجی و داهاتەکانی خستووەتە بەردەم حکومەتی فیدراڵی عێراق.

داود سلێمان، سەرۆکی دەستەی چاودێری پێشکەوتوو لە دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان راگەیاند: "ناتوانین بە دیاریکراوی وادەیەک دیاری بکەین، بەڵام ئومێد دەکەین لە ماوەی 10 رۆژدا وردبینییەکان تەواو بکرێن".

لیژنەکان هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ کراوە، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا وردبینییەکان تەواو بکەن و دەبێ پێش 20ی ئەم مانگە کارەکانیان تەواو بکەن.

ئەرشەد تەها، شارەزای ئابووری، دەڵێت: "نەهێشتنی بیانوو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە شەفافیەتە، حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی هەماهەنگی لەنێوان چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و چاودێری دارایی عێراق دروست بکات".

گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لە بواری یاسای بودجە، ئەم قۆناغەی ماوە کە وردبینی لە داهات و خەرجییەکان دەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان شەفافانە هەموو داهاتی نەوتی و نانەوتییەکانی خستووەتە بەردەم حکومەتی عێراقی فیدراڵ، وەزارەتی داراییش لە وەڵامی ئەو کەس و لایەنانەی دەڵین داتای ناڕاست دراوەتە حکومەتی عێراق، دەڵیت: بڕۆن لەم لیژنەیە بپرسن و دواتر قسە بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا