Kurdistan Press - کۆبونەوەی پارتی و چوارچێوەی ھاوئاھەنگی کۆتایی ھات. کۆبونەوەی پارتی و چوارچێوەی ھاوئاھەنگی کۆتایی ھات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبونەوەی پارتی و چوارچێوەی ھاوئاھەنگی کۆتایی ھات.

ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەغدا کۆبووەوە، بەپێی راگەیێندراوی هاوپەیمانیی فەتح کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات، باسی دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و جەخت لەسەر یەکلاییکردنەوەیان بەپێی دەستوور و بەرژەوەندیی نیشتمانی کراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 7-8-2023، چوارچێوەی هاوئاهەنگی، کە لایەنێکی سەرەکیی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پێکهێنەری حکومەتی ئێستای عێراقە، کۆبوونەوەی خولیی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا کرد.

بەپێی راگەیێندراوی هاوپەیمانیی فەتح کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات، چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبوونەوەی خولیی خۆی لە نووسینگەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بەئامادەبوونی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە میوانداری شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە:کۆبوونەوەکە دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی وڵاتی تاوتوێی کرد، جگە لە دۆسییەکانی هەڵبژاردن و کاری حکومەت و جێبەجێکردنی کارنامەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان.

هەروەها ئاماژە بۆ کێشە هەڵپەسێدراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کراوە و روونکراوەتەوە: "کۆبوونەوەکە تاوتوێی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و جەختکرایەوە لەسەر گرنگیی یەکلاییکردنەوەیان بەپێی دەستوور و بەرژەوەندیی وڵات.

ئەوەش لە راگەیێندراوەکە هاتووە، "هەروەها جەختکرایەوە لەسەر پشتبەستن بە زمانی دیالۆگ و یەکخستنی تێڕوانینەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و تۆکمەکردنی پایەکانی سەقامگیریی پڕۆسەی سیاسیی." 

ماوەیەکە پارتی تێبینی لەسەر ژمارەیەک لە خاڵەکانی رێککەوتنەکانی لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەیە، بۆیە بڕیاری ناردنی شاندێکی بۆ بەغدای دەرکردبوو، شاندەکەی پارتی کە لە بەغدایە بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانییە و ئەندامانی دیکەش پێکدێن لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، نەوزاد هادی، فوئاد حوسێن، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و جەعفەر ئیمنیکی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی.

بڕیارە شاندەکە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی، لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوومی سوننەکان کۆببێتەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه