Kurdistan Press - ھەرێمێکی دیکە لە عێراق دروست دەکرێت ھەرێمێکی دیکە لە عێراق دروست دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەرێمێکی دیکە لە عێراق دروست دەکرێت

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق، داواكاریی خەڵكی بەسڕە بۆ بەهەرێمبوونی دەڤەرەكەیان دێتەوە بەر باس.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دوای 10 ساڵ بەسەر هەڵبژاردنیدا، رۆژی 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق دەستنیشان كرد.

دوای ئەوەی چەندین جار داواكاریی خەڵكی بەسڕە بۆ بە هەرێمكردنی شارەكەیان هاوشێوەی هەرێمی كوردستان شكستی هێنا، سیاسییەكانی پارێزگا دەوڵەمەندەكانی باشووری عێراق دەستیان كردووە بە (وەك خۆیان دەڵێن) تەكتیكی نوێ بۆ جێبەجێكردنی داخوازیی هاووڵاتییان.

سیاسییەكان هاوپەیمانێتییەكی نێویان بە ناوی (كۆمەڵەی فەیحای فیدڕاڵی) دروست كردووە، كە ئامانجی ئەوەیە سیستەمی فیدڕاڵی لە عێراق لەسەر بنەمای ئۆتۆنۆمی بۆ هەرێمەكان لە بەسڕاوە رابگەیەنن.

كەریم شەواك، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە و یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵەی فەیحای فیدڕاڵی، بۆ كەناڵی (حوڕە)ی ئەمریكی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كۆمەڵە تازەكەیان لایەنگرانی فیدڕاڵی لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق كۆ دەكاتەوە.

شەواك ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە دوای ئەوەی هیچ بەدەنگەوەهاتنێك بۆ داخوازیی شەقام و بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگاكەیان نەبوو، ئەوكات خەڵكەكە تێگەیشت، كە پێویستیان بە چوارچێوەیەكی سیاسی هەیە. دەشڵێ: ”لێرەوە دروستبوونی كۆمەڵەی فەیحای فیدڕاڵی بۆ ئەوەی ببێ بە چوارچێوە و مەرجەعی سیاسیی بۆ خەڵكەكە هاتە ئارا، بۆ ئەوەی داواكاریی بەهەرێمبوونی بەسڕە و ئەو دۆخەی دێتە پێش عێراق و بەسڕە بەتایبەتی بگرنە دەست

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه