Kurdistan Press - بانگھێشتی سوودانی دەکرێت لەبارەی دانەبەزینی نڕخی دۆلار بانگھێشتی سوودانی دەکرێت لەبارەی دانەبەزینی نڕخی دۆلار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانگھێشتی سوودانی دەکرێت لەبارەی دانەبەزینی نڕخی دۆلار

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد ، بۆ تاوتوێكردنی ئەو هۆكارانەی كە بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ،لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبنەوە.

لەوبارەیەوە یەحیا محەممەدی، ئەندامی لیژنەكە بەمیدیای عێراقی ڕاگەیاند،پێشتر بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ،لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری عەلی عەلاق ،پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد .

ئاماژەی بەوەشكرد،ئەمجارەیان لیژنەكە لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێكار و بڕیارەكانی حكومەت كە لەلایەن سەرۆك وەزیران و بانكی ناوەندییەوە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دۆلار دەرچووە، كۆدەبێتەوە.

محەممەدی گوتیشی: هەروەها لیژنەكە میوانداری بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و باج و گومرگ و فەرماندەی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان دەكات، بۆ ئەوەی قسە لەسەر ڕێكارەكانیان لەهەمبەر بە قاچاخبردنی دراوی بیانی بۆ دەرەوەی وڵات بكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه