Kurdistan Press - ھەیکەلیەتی فیدڕاڵی عێراق لەژێر فیشەکی حەشد و پارەی دەوڵەتی چین ھەیکەلیەتی فیدڕاڵی عێراق لەژێر فیشەکی حەشد و پارەی دەوڵەتی چین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەیکەلیەتی فیدڕاڵی عێراق لەژێر فیشەکی حەشد و پارەی دەوڵەتی چین

ھەیکەلیەتی فیدڕاڵی عێراق لەژێر فیشەکی حەشد و پارەی دەوڵەتی چین

تەنیا کوردی

(٢)

بەسەعاتی بایۆلۆژی لای ئەمریکا عێراق لە دەستی حەشد و ھەروەھا ھاتنە ژوورەوەی چینە...عێراق 150  ملیار دیناری تەرخانکردووە بۆ پرۆژەکانی چین، لە کاتێکدا گەورەبوونی قەبارەی چین لە رۆژھەڵاتی ناویندا یەکێک لە دەرگاکانی بەرەو عێراقە...

لەماوەی رابردوو ئەمریکا مەرجی بۆ حکوومەتی عێراق بریتی بوو لە چەکدارکردنی حەشد و رێکخستنەوەیان لەنێو سوپادا، یەکێک لە داواکاری موقتەسەدریش ئەوەبوو حەشد بچێتەوە نێو سوپاو چەک دابنێن، ئیتر عێراق ئەمەی نەکرد و وەک لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتە ئاماژەمان دا بە بودجەو میلاک، عێراق ھێزەکانی حەشدی فراوانتر کرد...

بالیۆزی ئەمریکا لە عێراق زیاتر لە ١١ جار سەردانی سودانی کردووە کە دەبێ ئەم مەرجانەی ئەمریکا تەدریجی چارەسەر بکرێن..ئیتر نەکراو عێراق گوێی بە مەرجەکانی ئەمریکا نەدا...

ئەمریکا لەرێگەی باڵیۆزەکەیەوە زیاتر لە چەندین جار ھۆشداری داوە کە دەبێ حکوومەتی عێراق دوورکەوێتەوە لە چین، بەڵام سەرەتا لە سەردەمی عادل عەبدولمەھدی کە سەرۆکوەزیران بوو نەخشەی عێراق بۆ چوونە نێو ئابووری چین دانراو دواتر ئەمریکا ھەر بەم ھۆکارە لایدا، ئێستاس عێراق دەیەوێ نەخشەکە فروانتر بکرێ و دەیەنەوێ زیاتر دەستی چین راکێشنە نێو عێراق، جگە لەبواری وەبەرھێنان دەیانەوێ لەبواری سەربازی و چەک و تەقەمەنیش ئەم بازنەی ھەمەھەنگییە فروان کەن.

پرسی دراوی دۆلاریش کە تا ئێستا چارەسەر نەکراوە ئەمەش بابەتێکی دیکەیە، کە عێراق لە بەردەم داھاتوویەکەی ترسناکدایە....

ئەمریکا لە بابەت ھەرێمی کوردستان لە پرسی ھەڵبژاردن و یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە نیگەرانە کە ھێشتا ھەڵبژاردن نەکراوە و پرۆسەی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەش تەواو نەکراوە کە ھەردووکی دیارە ھۆکارەکە یەکیتییە کە ھێشتا دەڵێن زەمینەسازیان دەوێ بۆ ھەڵبژاردن و پرۆسەی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە..بەڵام لە بەغدا نیگەرانی ئەمریکا لە ستراتیژیەتە کە ئەگەر گۆڕانکاریەک لە داھاتوو لە عێراق نەخولقێنێ ئیتر ستراتیژیەتی جێبەجێکردنی لە عێراق لاواز دەبێ...

بۆ ئەمریکا عێراق بەتەنیا گرینگ نییە، بەڵکوو عێراق مەتبەخی دروستکردنی فەوزایەکە کە ھەم کاریگەری لەسەر تورکیاو ئێران دەبێ ھەم لەسەر سووریاو خەلیج، بۆیە ئاسان نییە ئەمریکا دەستبەرداری عێراق بێت بەو شێوەیەی کە شیعەکان لێی تێگەیشتوون...

 فیدڕاڵیەتی عێراق کە ئەمریکا نەخشەکەی کێشاوە لەژێر فیشەکی حەشد و پارەی چینە، دیموکراسیەت لە عێراقدا تەنیا لە فۆرمی قسەکردندایەو لە ھەیکەلیەتی حوکمڕانیدا حەشد دەسەڵاتی یەکەمە، بۆیە کورترین رێگا ئەگەر عێراق بەم فۆرمەی ئێستا بمێنێ کە چەندین توێژەری ئەمریکای ھۆشداریان داوە بە ئەمریکا کە گەمەی مەرگ لە رۆژھەڵاتی ناوین دەکات بەتایبەت لە عێراق، سزادانی بانکی مەرکەزییە، یانیش ھەڵگیرسانی شەڕێکی خوێناوییە لە داھاتوو لەنێو ماڵی شیعە... سزادانی بانکی مەرکەزی کورترین رێگاکەیە کە ئەمریکا ئابووری عێراق بارمتە بکات، چونکە ھێشتا لە حساباتی دەولیدا عێراق تەندەری ئەمریکایە لە رۆژھەڵاتی ناوین دا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه